له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو منداڵێكى ونبوو به‌ خێزانه‌كه‌ى شاد كرایه‌وه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دره‌نگانى شه‌وى رابردوو، وێنه‌ى منداڵێك له‌ سۆشیاڵ میدیاكانى ناحیه‌ى زه‌ڕایه‌ن بڵاوكرایه‌وه‌، كه‌ ونبووه‌، ئاگاداریه‌ك بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ هه‌ر كه‌سێك خۆى به‌ خاوه‌نى ده‌زانێت بچێته‌ لاى پۆلیس و بیباته‌وه‌.

منداڵه‌كه‌، له‌ نزیك قه‌پانى كێشكردنى ئۆتۆمبێله‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ دۆزرایه‌وه‌، ئه‌وه‌ى دۆزیبویه‌وه‌ ئاماژه‌ى به‌وه‌كردبوو له‌ شوێنێكى تاریك دانیشتبوو، كه‌ بینیبووى راده‌ستى نزیكترین بنكه‌ى پۆلیسی كرد، كه‌ پۆلیسی وێستگه‌ى كاره‌باى سنووره‌كه‌ بوو.

دانا حه‌مه‌دئه‌مین، پۆلیسی كاره‌باى هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ به‌ 964ـى وت، ئه‌و كه‌سه‌ى منداڵه‌كه‌ى دۆزیبووه‌وه‌ هێنایه‌ لاى ئه‌وان و ئه‌وانیش له‌ سۆشیاڵ میدیاكان وێنه‌كه‌یان بڵاوكرده‌وه‌.

وتیشی “دره‌نگانى شه‌و دواى كاتژمێر 12:00 چه‌ند كه‌سێك په‌یوه‌ندیان كردو یه‌كێك له‌وانه‌ى هاتنه‌ لامان خاڵى كوڕه‌كه‌ بوو و هات منداڵه‌كه‌ى برده‌وه‌”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌و منداڵه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سوكاره‌كه‌ى به‌ میواندارى ئه‌و شه‌وه‌ هاتبووه‌ ماڵى ناسیاوێكیان له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ى تازه‌ و له‌ناكاو دیار نامێنێت و ونده‌بێت.

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش ل...

کچێک لە كه‌ركوك و منداڵێك له‌ بامه‌ڕنی و گه‌نجێكیش له‌ ئاكرێ ونبوون