رێژەى نەخوێندەوارى لە هەرێم 16%ـە

رۆژى جیهانیى خوێندەواری

964+

وریا فەتاح

ئەمڕۆ، رۆژى جیهانى خوێندەوارییە بەپێى ئامارەکانیش 16ـى دانیشتوانى هەرێمى کوردستان نەخوێندەوارن و لە جیهانیشدا 750 ملیۆن کەسى پێگەیشتوو نە دەزانن بنوسن و نە دەزانن بخوێننەوە.

رۆژی جیهانی خوێندەواری هەموو ساڵێک لە 8ـی ئەیلول بەڕێوەدەچێت، ئەوەش بۆ هۆشیارکردنەوە و نیگەرانی دەربڕین بۆ کێشەکانی نەخوێندەواری لە جیهاندا و رووبەڕووبوونەوەى.

رۆژی جیهانی خوێندەواری بە راگەیاندنی رێکخراوی پەروەردەیی زانستی و رۆشنبیری نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی 1966 پێکهات، ئەوەش بۆ ئەوەی گرنگی خوێندەواری وەک بابەتی کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ بیربخاتەوە.

بەپێى ئامارەکانى نەتەوە یەکگرتووەکان، یەک لەسەر حەوتى کەسانى پێگەیشتوو کە زیاتر لە 750 ملیۆن کەس لە سەرانسەری جیهاندا پێکدەهێنن ناتوانن بخوێننەوە و بنوسن، لەو ژمارەیە 23 ملیۆن کەسیان دەکەونە ئەمەریکا.

جگە لەو ژمارەیەى سەرەوە 250 ملیۆن منداڵى تەمەن 6 بۆ 18 ساڵان، لە قوتابخانە دەرچوون و وازیان هێناوە.

“رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان کە پێشتر 24%بوو، ئێستا دابەزیوە بۆ 16% و رێژەکە 8% کەمبۆتەوە”، ئالان حەمە سەعید وەزیرى پەروەردەى هەرێم لە رۆژى 1ـى ئەیلولى 2024 واى بە میدیاکان وت.

پێنجوێن پێویستى بە بیناى قوتابخانەیە

پێنجوێن پێویستى بە بیناى قوتابخانەیە