باسی پارە و موچە دەکەن

ژنی پارەکەی عێراق ئەمڕۆ لە هەرێم کۆبوونەوەکانی دەکات

+964

تونا نەقی

ژنی پارەکەی عێراق کە وەزیری داراییە و قسەرۆییشتووی حکومەتی عێراقە بۆ بابەتی دارایی، کە بەشێکی کێشەکانی هەرێم لەگەڵ بەغدا کێشەی داراییە ئەمڕۆ هاتووەتەوە هەولێر و لێرە لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم کۆدەبێتەوە.

تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، هەرخۆی نا شاندێکن کە پێکهاتوون لە وەزری دەرەوە و چەن پلەباڵایەکی دیکە لە ناویاندا سەرۆکی بانکی ناوەندی عێراق هەیە.

بڕیارەکە وایە ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئابووری هەردوولا واتە بەغدا و هەولێر کۆببنەوە و سەرۆک وەزیرانی هەریمیش بەشدار بێت لە کۆبوونەوەکەدا.

بە گوێرەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی عێراق، بەرنامەی كۆبوونەوەكە بەم جۆرەیە:

مافە دەستوورییەكان: ئەو مافە دەستوورییانەی لە دەستووری عێراقدا بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراون، تاوتوێ دەکرێن.

* شایستە داراییەکان: شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو میکانیزمانەی لەسەری رێککەوتوون، تاوتوێ دەکرێن.

* کێشە هەڵپەسێردراوەکان: سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکرێن.

ئامانجەکانی سەردانەکە:
*بەهێزکردنی هاریکاری: ئامانجی سەردانەکە بەرزکردنەوەی هاریکاری نێوان حکومەتی فیدرالی و حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بوارەكامی ئابووری و داراییدا.

*چارەسەرکردنی کێشەکان: سەردانەکە بەدواداچوون بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا دەكات، بە گوێرەی دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان.

* پەرەپێدانی پەیوەندییەکان: ئامانجی سەردانەکە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێرە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی گەلی عێراق بکات.

سبەی ئەنجومەنەكانی ئابووریی كوردستان و عێراق لە هەولێ...

سبەی ئەنجومەنەكانی ئابووریی كوردستان و عێراق لە هەولێر كۆدەبنەوە