گردبوونەوەی دووکاندارانی بازاڕى قەیسەری هەولێر.. وێنە: 964
چەند وەردەگرن؟
سبەی زیانلێكەوتووانی قەیسەریی هەولێر پارە وەردەگرن
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
پارێزگاری هەولێر ئاشكرای كرد، بڕیارە سبەی هاوكاریی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان پێشكەش بە دوكاندارانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بكرێت.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە 964ی راگەیاند، ئێوارەی سبەی یەكشەممە هاوكاریی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەسەر دوكاندارە زیانلێكەوتووەكانی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دابەش دەكرێت.
وتیشی، بڕی هاوكارییەكە لە نێوان دوو ملیۆن تا 20 ملیۆن دینارە.
964 پرسیاری لە پارێزگاری هەولێر كرد ئەو بڕەپارەیە هاوكارییە یان قەرەبووە، ئومێد خۆشناو وتی، “هاوكاریی سەرۆكی حكومەتە”.
پێنجشەممەی رابردوو سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی سەردانی بازاڕی قەیسەریی هەولێری كرد، كە ئێستا كاری نۆژەنكردنەوەی بۆ دەكرێت.
شەوى 5.5.2024، بازاڕى قەیسەریی هەولێر ئاگرى گرت و بەهۆیەوە 227 دوکان و حەوت کۆگا سووتان و زیانێکى زۆرى مادى لێکەوتەوە، كە دوكاندار هەیە بە تەنیا زیانی 700 هەزار دۆلاری بەركەوتووە، هەروەها هەیانە بایی 300 هەزار دۆلار كەلوپەلی سووتاوە.
پێشتر حكومەتی هەرێم رایگەیاندووە، پێنج ملیار و 300 ملیۆن دیناری وەك هاوكاری زیانلێكەوتووانی بازاڕەكە دیاریی كردووە، ئەمە حگە لەوەی لە پارەی زبڵ و خاشاک، تابلۆ و باجی 50% بۆ ساڵی 2023 و 100% بۆ ساڵی 2024 خۆش بووە، هەروەها بازاڕەكەش نۆژەن دەكرێتەوە.
بازاڕی قەیسەریی هەولێر زۆر كۆنە و تەمەنی نزیكەی 200 ساڵە و مێژووی دروستكردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی، بەشێكی بازاڕەكەش وەك شوێنەوار مامەڵەی لەگەڵدا دەكرێت و لەسەر هەمان دیزاینی كۆنی خۆی لە ساڵانی رابردوو نۆژەنكرایەوە.
هەفتەی داهاتوو دوکاندارانی بازاڕی قەیسەری هەولێر قەرەبوو وەردەگرن
قەیسەری هەولێر
یەکێکە لە چایخانە کۆنەکانی پایتەخت
رێکخراوێکی هۆلەندی پاسکیلێک بەدیاری دەبەخشێتە چایخانەی مام خەلیل
"بە دوکانان ناچێ"
بچووکترین دوکانی قەیسەری هەولێر بەرگدوورییە
هەواڵەکان
مانگرتووان تەنیا چای و ئاو دەخۆنەوە و بوومەلەرزەش مەترسی دروست کردووە
كێ دەیكات؟