تایبەت بە وەرگرتنى زەوى

ئاگادارییەک بۆ ئەو فەرمانبەرانەى لە دەرەوەى وڵاتن و مۆڵەتى درێژخایەنیان پێدراوە

964+

وریا فەتاح

بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى، ئاگادارى ئەو فەرمانبەرانە دەکات کە لە دەرەوەى وڵاتن و مۆڵەتى بێ موچەیان هەیە، پێویستە لەماوەى دوو رۆژدا کەسێک بنێرن کە وەکالە عامەیان هەیە.

ئاگادارییەکە لەلایەن لیژنەى دابەشکردنى زەوى لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى سلێمانى بڵاوکراوەتەوە و تێێدا هاتووە، لەسەر راسپاردەی وەزیری شارەوانی ئەو فەرمانبەرانەی لە دەرەوەی وڵانت و خزمەتی هەشت ساڵیان هەیە لە ماوەی  دوو رۆژدا کەسێک بنێرن کە وەکالە عامە یان تایبەتی هەبێت سەردانی شارەوانی بکات بۆ پڕکردنەوەی فۆڕ بەڵێنامەی وەرگرتنی زەوی .

“پێویستە وەکیلەکەی ئەم پێداویستیانەی تۆی پێبێ کارتی زانیاری + کارتی نیشتمانی خۆی و هاوسەری و ماڵ و مناڵی”، لە ئاگادارییەکەدا وا هاتووە.

ئاوات دەباخ، بەڕێوەبەرى راگەیاندنى شارەوانییەکانى سلێمانى بە 964ـى وت،”ئەو فەرمانبەرانەى لە دەرەوەى وڵاتن و مۆڵەتى درێژخایەنییان هەیە و مەرج و رێنماییەکانى وەرگرتنى زەوى دەیانگرێتەوە، دەتوانن لە رێگەى وەکیلەکانیانەوە مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن و وەرگرتنى زەوى دەیانگرێتەوە”.

رێنمایى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بۆ شارەوانییەک...

رێنمایى پڕکردنەوەى فۆڕمى وەرگرتنى زەوى بۆ شارەوانییەکان نێردرا