لەبارەی پاراستنی کەلەپور

لە مۆزەخانەی گەرمیان بۆنەیەکی خێزانی هەبوو

964+

ژوورى هەواڵ

لە مۆزەخانەی شارستانی گەرمیان بۆنەیەکی تایبەت بە منداڵان و خێزانەکان رێکخرا و وانەیەکی تایبەت لەبارەی پاراستنی شوێنەوار و کەلوپەلە مێژووییەکان وترایەوە.

ئەمڕۆ شەممە 7.9.2024، محەمەد عەلی لە شوێنەواری گەرمیان بە 964ـی راگەیاند، نزیکەی 75 منداڵ بەشداریان لەو بۆنەیەدا کردووە و ئامانج لەمە هۆشیاری شوێنەواری بوو بۆ زیاتر ئاشناکردنی منداڵ و خێزانەکان بە کاری شوێنەوارناسی و گرنگ تەماشاکردنی شوێنەوارەکان.

چالاکییەکانیش بریتیبوون لە پیشاندانی پارچەکانی مۆزەخانەی گەرمیان، قسەکردن بۆ منداڵەکان، پرسیار و وەڵام بە وێنەکردن، هەڵبژاردن و نوسین لەرێگەی کاغەز.

مۆزەخانەی گەرمیان لە ساڵی 2014 کراوەتەوە بە دەیان پارچە شوێنەواری گرنگی سەردەمە جیاوازەکانی لەخۆ گرتووە وەکو سەردەمی ئەسکەندەر و ئەشکانی و ساسانی و هەتا سەردەمانی ئیسلامیشی تێدایە.

بەشێک لە بلۆکەکانی شوێنەواری پەیکوڵی لە گەرمیان کۆکرا...

بەشێک لە بلۆکەکانی شوێنەواری پەیکوڵی لە گەرمیان کۆکرانەوە