ئاغجەلەر
هاوڵاتییەک لە ناو حەوزێکى ماسی بە کارەبا گیانى لەدەست دا
964+
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
هاوڵاتییەکى گوندى قامیشەى سەر بە ناحیەى ئاغجەلەر، بەهۆى دەستکاریکردنى کارەباى ناو حەوزى ماسى، گیانى لەدەست دا.
رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ شەممە روویداوە.
نەبەز حەمەخان، پزیشک لە نەخۆشخانەی گشتیی تەقتەق، بە 964ـى وت، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتییەکی گوندی قەمیشە بە ناوی (دلێر بەهادین)، لە کاتى دەستکاریکردنى کارەباى حەزى ماسى، کارەبا گرتوویەتى و گیانى لەدەست داوە.
هاوڵاتییەکە تەمەنى 30 ساڵە و تەرمەکەى رەوانەى پزیشکى دادى کۆیە کراوە.