4 کچ و 11 کوڕ

15 خوێندکارى کورد بڕوانامەى ئەندازیارى میکانیکى فڕۆکەیان وەرگرت

964+

شۆڕش هەرکی- هەولێر

15 خوێندکاری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین لەفڕۆکەخانەی شاهانەیی ئۆردن مۆڵەتی میکانیکی و چاککردنەوەی فڕۆکەیان وەرگرت.

4 خوێندکارى کچ و 11 خوێندکارى کوڕ، بەشێوەی پراکتیکی وانەیان خوێندووە

سامان عەبدوڵا، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە 964ـی وت،” دووساڵ لەمەوبەر سەرۆکایەتی زانکۆ ئەو ژمارەیە خوێندکارەی ناردە ئۆردن، چونکە پێویستە بۆ بەدەستهێنانى بڕوانامەکە دوو ساڵ بەپڕاکتیکى وانە بخوێنن و مۆڵەتیان پێبدرێت”.

” سەرجەمی ئەو خوێندکارانە لەبەشی فڕۆکەوانی کۆلێژی ئەندازیارین، دوو ساڵی یەکەم وانە تیۆرییەکان لە زانکۆی سەلاحەدین دەخوێنن و دوو ساڵی کۆتاییش لە ئه‌كادیمیای فڕۆكه‌وانیی شاهانەی ئوردن دەخوێنن”، سامان عەبدوڵا واى وت.

بەشی فڕۆکەوانی کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سەڵاحەدین چوار ساڵە دامەزراوە و ئەمە یەکەمین کاروانی دەرچووانی دەبێت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح