لەسەر داواى خۆى گەڕێنراوەتەوە

دەزگاى ئاسایشى هەرێم لەسەر رادەستکردنەوەى بێهزاد خەسرەوى روونکردنەوە دەدات

964+

وریا فەتاح

دەزگاى ئاسایشى هەرێم روونکردنەوەیەکى لەسەر رادەستکردنەوەى بێهزاد خەسرەوى بڵاوکردەوە و دەڵێت، خۆى داواى گەڕانەوەى کردووە بۆ ئێران.

دەزگاکە لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوى کردەوە، دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو هاوڵاتی بێهزاد خەسرەوی بەهۆی نەبوونی مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبوون لەلایەن ئاسایشی سلێمانی لەناو شاری سلێمانی دەستگیردەکرێت، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە مۆڵەتی مانەوە و نیشتەجێبونی هەرێمی کوردستانی نییە و پەيوەندى به كارى سياسى يەوه نيیه.

دەشڵێت: دوای دەستگیرکردنی و لەسەر داوای خۆی  بێهزاد خەسرەوی داوای گەڕانەوەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کردووە.

وەک باسى دەکات، ئاسایشی سلێمانی بەڵێننامەیەکی یاسایی پێ واژۆ دەکات کە داواکار لەسەر خواستی خۆی دەیەوێ بگەڕێتەوە بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، دواتر رێکارە یاساییەکانی گەڕانەوەی لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی بۆ جێبەجێ کراوە.

دەزگاى ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان شەهید بوون

دەزگاى ئاسایشى هەرێم: دوو کارمەندمان شەهید بوون