لە شاری سلێمانی
کچانی نیپاڵی ئاهەنگی جەژنی کچانی هیندۆس دەگێڕن
964+
دیلان محەمەد- سلێمانی
لە سلێمانی ئەمڕۆ جەژنی کچانی هیندۆسی بەڕێوەچوو، ژمارەیەکی زۆر لەو نیپاڵییانەی نیشتەجێی شاری سلێمانین ئاهەنگێکییان رێکخستوو و بەشداری ئاهەنگەکەیان کرد و بە سەما و گۆرانی دڵخۆشی خۆیان دەربڕی.
حەمە هەژار، سەرۆکی کۆمەڵەی داکۆکیکاران لە کرێکارانی بیانی بە 964ـی وت، جەژنی کچانی هیندۆسی ساڵانە لەهەر وڵاتێک کە خەڵکی هیندۆسی لێبێت یاد دەکرێتەوە و لێرەش هەر بەم بۆنەیەوە ئاهەنگەکە رێکخراوە.
وتیشی، ئەم جەژنە بۆیە تایبەت کراوە بە کچان، چونکە لە ئاینی هیندۆسیدا کچ بە داهێنەر دەبینن و رۆژێکیش پێش جەژنەکە نەریتییان وایە کچان بەڕۆژوو دەبن هەمان شێوەی رۆژووی ئاینی ئیسلام لەو رۆژەدا هیچ خواردن و خواردنەوەیەک ناخۆن.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر