سکرین شۆت

باوکم زۆر پێی ناخۆش بوو کە بێمە ناو سینەما و هونەر، چونکە پێی وابوو لە برسان دەمرم

964+

بڵند عەلی

باوکم زۆر پێی ناخۆش بوو کە بێمە ناو سینەما و هونەر، چونکە پێی وابوو لە برسان دەمرم.

ئادەم ئەیام گەنجێکی تازە پێگەشتووی ناو هونەر و سینەمایە، میوانی ئەم هەفتەیەی سکرین شۆت بوو، ئادەم دەڵێت لەمێژە پێم خۆشبوو ببمە میوانى سکرین شۆت، چونکە زۆر شت لە دڵمە حەزدەکەم بیڵێم.

هەرچەندە سەرەتای بەرنامەکە بڵند عەلی کە خۆیشی دەرهێنەرەو لە گرفت و کۆسپەکانى سینەما تێدەگات، بە ئادەم ئەیامى ووت،” تۆ بەر لە نمایشکردنی فیلمەکەت قسەیەکی خراپت کرد و وزەیەکى خراپت بەسەر بینەرەکانی فیلمەکەتدا دابەشکرد، چونکە بەر لەدەستپێی فیلمەکە وتت من خۆم هیچ ئەم فیلمەم بەدڵ نییە، ئەگەر خۆت بەدڵت نەبێ بینەر چۆن بەدڵی دەبێت؟”، ئادەم  لە وەڵامدا دەڵێت، زۆر راستە وام وت چونکە دەورووبەرم  هیچیان دانی خێریان بە فیلمەکەیدا نەدەنا.

ئادەم کوڕی ئەیام ئەکرەمى هونەرمەند و ئەکتەرێکی دیاری بواری کۆمیدیای هەولێرە، لەم لینکە بینەری تەواوی پۆدکاستەکە بن.

پەیوەندییەکانی فیلم و سینەما لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاوە ...

پەیوەندییەکانی فیلم و سینەما لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاوە بۆ فێستیڤاڵی کان و دواتر فێسییڤاڵە کوردییەکان