فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجامیداوە

سێ کەس لە لە بۆردومانەکەى چوارتا گیانیان لەدەست داوە

964+

وریا فەتاح

لە ئەنجامى بۆردومانى فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەى تورکیا، سێ کەس گیانیان لەدەست داوە.
کامەران مەلا عوسمان، رێکخەرى تیمى کوردستانى رێکخراوى (CPT)، بە 964ـى وت،” لە کاتژمێر1:40 خولەکی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆدا، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا، لە نزیک گوندی هەرمێلەی سەر بە ناحیەی زەلان، لە قەزای چوارتا، بۆردومانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا، ژمارە سلێمانی کرد.

ئاشکراى کرد، لە رووداوەکەدا، سێ هاووڵاتی گیانییان لەدەست داوە و یەکێک لە هاووڵاتییەکان دانیشتووی گوندی چەمەکە لە ناحیەی زەلان.

“یەکێکی تر لەوانەى گیانى لەدەست داوە، منداڵێکە و لە کانولا لەدەستی دابووە”، کامەران مەلا عوسمان واى وت.
باسى لەوەشکردووە، قوربانی سێیەم، بەهۆی بەرزی رێژەی سوتاوییەکەی، دەمووچاوی شێواوە و نەتوانراوە بناسرێتەوە.

هێرشی درۆنی کرا و زانیاری سەرەتایی دەریدەخات سێ کەس پێ...

هێرشی درۆنی کرا و زانیاری سەرەتایی دەریدەخات سێ کەس پێکراون