موچەخۆران لێی رازین

پێچەوانەی هەولێر و کۆیە ATMەکانی سلێمانی بێ کێشەن

+964

دیلان محەمەد – سلێمانی

هاوشێوەی شارەکانی تری هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە سلێمانیش موچەخۆران لە رێگەی ئامێرەکانی ATMەوە موچەکانییان وەرگرت و هیچ کێشەیەکیش بۆ دروست نەبوو.

رەفیق ئەحمەد، موچەخۆرە و لە رێگەی هەژماری منەوە موچەی وەرگرتووە بە 964ـی وت، بە بێ کێشەیی موچەکەم وەرگرت و ئەم سیستمە ئاسانتر و خێراترە، بەڵام ناشبێ زوو بڕیار بدەین داهاتوو دەریدەخات کە سیستمێکی سەرکەوتووە یان نا.

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە تیمی هەژماری من بە پەیامنێری 964ـیان داوە، تا ئێستا 33%ـی فەرمانبەرانی سلێمانی ناویان لە هەژماری من تۆمار کردووە و لە ئێستادا تەنها دوو هەزار و 500 کەس دەتوانن وەریبگرن.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

120 هەزار موچەخۆر لە رێگەی ''هەژماری من''ـەوە موچە وەردەگ...

120 هەزار موچەخۆر لە رێگەی ''هەژماری من''ـەوە موچە وەردەگرن