وەزارەتی پێشمەرگە:

گرفتی پێنەدانی هاوکارە داراییەکانی هاوپەیمانان پەیوەندی بە ئێمەوە نییە

+964

ژێوار خدر

وەرزارەتی پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بە بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە، پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و راستەوخۆ پەیوەندی بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکارییە بە یەکە سەربازییەکان.

وەزارەتەکە روونیشیکردووەتەوە، گرفتی ئەو یەکە سەربازییانە هەبوونی رۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانانە.

دەشڵێت، چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ رێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.

ئەمە لە کاتێکدایە، دوێنێ سێشەممە 3.9.2024، پێشمەرگەکانی فەوجی سێی لیوای 11ی پیادە لە کۆیە، لە بەردەم بینای بارەگاکەیان گردبوونەوە و داوایان دەکرد هاوکاریی هاوپەیمانانیان بۆ خەرج بکرێت کە چوار مانگە وەریان نەگرتووە.

540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیا...

540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرنەگرتووە