لە دەڤەری بارزان
لە رووداوێکی هاتوچۆدا گەنجێک گیانی لەدەستدا
+964
ئاکام غەفور- سۆران
ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان پیکابێک و ماتۆڕسکیلێک لە دەڤەری بارزان روویدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
رووداوەکە لە گوندی سێلکێ دەڤەری بارزان بووە، ئەو گەنجەی گیانیشی لەدەستداوە هەر خەڵکی گوندەکەیە.
دکتۆر هەرمێ نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی مێرگەسۆر، بە 964ـی وت، ”ئێوارەی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک گەیەندرایە نەخۆشخانەکەمان، بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدابوو”.
وتیشی، گەنجەکە تەمەنی نزیک 20 ساڵ بوو، هەر خەڵکی گوندی سێلکێیەوە تا گەیندرایە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا بوو، بەهۆی ئەوەی توشی خوێن بەربوون بووە لە سەری.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر