"تەمەنی هەفتەیەکە"

منداڵێکی تازە لەدایک بوو دۆزرایەوە

+964

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

منداڵێکی تازە لەدایک بوو، لەنزیک گۆڕستانی ناحیەی یەسربی پارێزگای سەڵاحەدین دۆزرایەوە.

حارس عەبدولنەبی، بەڕێوەبەری ناحیەی یەسرب بە 964ـی وت، “پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن هاوڵاتیانی ناحیەکەوە ئاگادار کراینەوە، کە منداڵێکی ساوای تازە لەدایک بوو لەنێو گۆڕستانی گەورەی ناحیەکە دۆزراوەتەوە، دوای ئەوەی پۆلیس گەشتووەتە شوێنی رووداوەکە  لێکۆڵینەوەیان کردووە، دەرکەوتووە منداڵەکە تەمەنی تەنیا یەک هەفتەیە.

وتیشی، لەدوای ساڵی 2003وە، یەکەم جارە حاڵەتی لەم شێوەیە لە ناحیەی یەسرب رووبدات، ئێستا هێزە ئەمنیەکان سەرقاڵی لێکولێنەوەن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسەی منداڵەکەی فڕێداوە.

هاوڵاتی مەحەمەد جاسم، کە لە نزیکی شوێنی فڕێدانی منداڵەکە بووە، بە 964ـی وت، چەند خولەکێک پێش دۆزینەوەی منداڵەکە، ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵ ڤیکترایان بینیوە بە دوو سەرنشینەوە، کە بە خێرایییەکی زۆر لەگۆڕستانەکەوە دەرچوون، بۆیە گومان دەکرێت لەلایەن ئەو ئۆتۆمبێلەوە منداڵەکە فڕێدرا بێت”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

منداڵێکی تەمەن 15رۆژ لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دۆزرا...

منداڵێکی تەمەن 15رۆژ لە پارکێکی وەستانی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە