بە تۆمەتی ناوزڕاندن

وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەستگیرکرا

964+

کاروان ساڵحی-کەرکوک

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە  4.9.2024، هێزێکی ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک لەسەر بڕیاری دادوەری دادگای تێهەڵچونەوی سێیەمی کەرخ لە شاری بەغدا، ئەحمەد عەبدوڵا غەرب، وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوکیان لە ناو ئۆفیسی خۆی لە ناو فرۆکەخانەکە دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بنکەی پۆلیسی قۆریە بە 964ـی وت، هێزێکی ئاسایشی نیشتیمانی لە کەرکوک لەسەر بڕیاری دادوەر وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی کەرکوکیان دەستگیرکرد و رەوانەی بنکەی پۆلیسی قۆریەیان کرد.

سەرچاوەکە وتیشی، هۆکاری دەستگیرکردنەکە بەهۆی ئەوەوە بووە، کە کەسێک سکاڵای لەسەر وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک تۆمار کردووە بە تۆمەتی ناوزڕاندن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئەمڕۆ دادوەر بە مادەی 433  لە یاسای سزادانی عێراقی بۆ ساڵی 1969بڕیاری دەستگیرکردنی داوە و دەبێت بگوازرێتەوە بۆ شاری بەغدا و لە دادگای کەرخ دادگایی بکرێت .

بەپێ سۆراغی ،964 ئەحمەد غەرب بەرپرسی هەوپەیمانێتی عەزمە لە کەرکوک، کە پێک هاتووە لەچەند پەرلەمانتارێکی سوونە و خەمیس خەنجەر سەرپەرشتی دەکات، ماوەیەکە لەگەڵ محەمەد تمەیمی وەزیری پلاندانان و جێگری سەرۆک وەزیرانی عیراق کێشە و ململانێیان هەیە و چەند جارێک ناوی یەکتریان زڕاندوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، هەردووکیان خەڵکی قەزای حەویجە وناحیەی عەباسی باشوری شاری کەرکوکن.

وێنەی بڕیاری گرتنی وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک

وەبەرهێنەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی کەرکوک دەستگیرکرا

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ پێشمەرگەیەکى کۆماندۆ دەرچوو

فەرمانى دەستگیرکردن بۆ پێشمەرگەیەکى کۆماندۆ دەرچوو