31 کەسیان دادەمزرێن بە شێوەی گرێبەست

کەمئەندامانی هەڵەبجە تەنیا ئەمڕۆ و سبەینێیان ماوە بڕۆن بەدەم دامەزراندنەکەیانەوە

+964

توانا نەقی

خاوەن پێداویستیە تایبەتەکانی هەڵەبجە کۆتا دەرفەت بۆ تۆمارکردنی ناوەکانیان ئەمڕۆ و سبەینێیە ئەوانەی کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە بۆ دامەزراندن بە شێوەی گرێبەست.

رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵبجە لە ئاگادارینامەیەکدا ئاگادری سەرجەم ئەو کەمئەندامانە دەکاتەوە کە فۆڕمیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی پڕکردووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێ پێنجشەممە کات ماوە سەردانیان بکەن.

کاروان موئمین هاوکاری پرۆژە لە رێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە بە 964ـی وت، بڕیارە 614 کەس لە پارێزگای هەڵەبجە وەک فەرمانبەری گرێبەست دابمەزرێندرێت، لەو ژمارەیەش بە پێی یاسای ژمارە 22ـی ساڵی 2011ـەی پەرلەمانی کوردستان دەبێت 5%ـی بۆ کەمئەندامان بێت واتە 31 کەمئەندام دادەمەزرێندرێت.

وتیشی، هەتا ئێستا 43 کەمئەندام ناوی خۆیان تۆمار کردووە، ژمارەیەک ماون ناوی خۆیان تۆمار بکەن و بۆیە سبەینێ پێنجشەممە 5.9.2024 دوامۆڵەتە بێن ناو تۆمار بکەن.

دامەزارندنی ئەو کەسانە بۆ سەرجەم فەرمانگەکانی ئەو سنوورەیە و بە پێی خاڵ و شارەزایی جێیان دەکەنەوە و قسەش لەگەڵ ئەنجومەنی راژەی هەرێم کراوە کە لەناو ئەو ناوانەدا کەمئەندامانیش بە پێی یاساکە پشکیان بەربکەوێت، کاروان موئمین وای وت.

رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی سەردانیکردنی کەمئەندام ناسنامەی کەمئەندامی یاخود بەڵگەنامەیەک کە بیسەلمێنێت خاوەن پێداویستی تایبەتە لەگەڵ خۆیان ببەن.

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەست...

ناوی زیاتر لە 37 هەزار وانەبێژ نێردرا بۆ بەغدا بەمەبەستی دامەزراندن

شارەوانى پێنجوێن هەلى دامەزراندنى راگەیاند

شارەوانى پێنجوێن هەلى دامەزراندنى راگەیاند