له‌ سنوورى 6 په‌روه‌رده‌

ئه‌مڕۆ وانه‌بێژانى دهۆكیش شایسته‌ داراییه‌كانیان وه‌رگرت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

دابه‌شكردنى شایسته‌ دارییه‌كانى مامۆستایانى وانه‌بێژ له‌ سنوورى پارێزگاى دهۆك پێش خرا و ئه‌مڕۆ وانه‌بێژانى سنوورى شه‌ش په‌روه‌رده‌ى دهۆك وه‌ریانگرت.

پەروەردەكان بریتین له‌ بەردەڕەش، ئاکرێ، شێخا، سێمێل، رۆژهەڵاتى دهۆك و رۆژئاوا دهۆک.

عەلی رەئووف مستەفا، كه‌ خۆى وه‌ك نوێنەری گشتی مامۆستایانی گرێبەست له‌هه‌رێمی كوردستان ناساندووه‌، له‌ فه‌یسبووكه‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئەمرۆ چوارشەممە ده‌ست به‌ دابه‌شكردنى شایستەی دارایی مانگی 5ی 2024 ـى مامۆستایانی وانەبێژ كراوه‌.

دوێنێ سێشەممە بە 964ـی راگەیاندبوو، ئه‌مڕۆ مامۆستایانی وانەبێژ لە سەرجەم پەروەردەکانی سنووری سلێمانی موچەی مانگی پێنجی ئەمساڵ وەردەگرن.

له‌هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ى 38 هه‌زار مامۆستایى وانه‌بێژ هه‌یه‌، لەرێکەوتی 25.8.2024، سه‌رۆكى حكومه‌ت، بڕیاریدا‌ سه‌رجه‌م وانه‌بێژان بكرێنه‌ گرێبه‌ست.

بەپێی ڕێنوێنیی ژمارە 14ی وەزارەتی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن، مانگانه‌ شایسته‌ داراییه‌كانیان لە نێوان 250-350 هەزار دینار و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیش  250-400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاری دا سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه...

سه‌رۆكى حكومه‌ت بڕیاری دا سه‌رجه‌م مامۆستایانى وانه‌بێژ بكاته‌ گرێبه‌ست