تەنیا لە مانگی رابردوودا
لە سلێمانی 570 نەخۆشی رەبۆ و حەساسیەت چارەسەر کراون
964+
شۆڕش قادری
مانگی رابردوو 570 نەخۆشی رەبۆ و حەساسیەت لە سلێمانی چارەسەر کراون و 152 حاڵەتی نوێی نەخۆشی رەبۆ و 140 حاڵەتی نەخۆشییەکانی پێست تۆمار کراون.
بەپێی ئامارێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، “تەنیا لە مانگی رابردوودا، 570 نەخۆش سەردانی سەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆیان لە شاری سلێمانی كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ ئەنجام دراوە”.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو ژمارەیە، 298 نەخۆشیان نەخۆشی كۆئەندامی هەناسەیان هەبووە و 272 نەخۆشیش، نەخۆشی پێست و هەستیاریان هەبووە، 270 نەخۆش نێر بوون و 300 نەخۆش لە رەگەزی مێ بوون.
بەپێی ئامارەکە، هەر لە مانگی ڕابردوودا لەسەنتەری حەساسیەت و ڕەبۆی سلێمانی، 152 حاڵەتی ڕەبۆ، هەشت حاڵەتی ئەنفلۆنزا، 25 حاڵەتی نەخۆشی لووت و هەوكردنی گیرفانەكانی لووت، 102 نەخۆشییەكانی كۆئەندامی هەناسەدان، 130 حاڵەتی هەوكردنی پێست و ئەكزیما و 140 حاڵەتی نەخۆشییەكانی پێست تۆماركراوە.