چانسی خۆتان تاقی بکەنەوە

فەرمانگەی ئاوی کفری پێویستی بە یەک کارمەندە لە بواری کارەبا

+964

ژێوار خدر

فەرمانگەی ئاوی کفری پێویستی بە فەرمانبەرێکە بەشێوەی گرێبەست دایبمەزرێنێت، پسپۆڕییەکەی کارەبا بێت.

فەرمانگەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، ئاگادارییەکی بڵاو کردووەتەوە دەڵێت، پێویستییان بە کارمەندێکە کە پسپۆڕیەکەی لە بواری کارەبادا بێت بۆ ئەوەی بەشێوەی گرێبەست دایبمەزرێنن، بەڵام شەش مەرجییان هەیە بۆ دامەزراندنەکە کە پێکهاتوون لە:

1.  کەسەکە خاوەنی بڕوانامەی دبلۆم بێت لە بەشی کارەبا

2.   تەمەنی لە 40 چل ساڵ زیاتر نەبێت

3.  دانشتووی کفری بێت بە پێی کارتی زانیاری

4.  شارەزایی هەبێت لە بۆردی کارەبا

5.  تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت بە پێی خاڵبەندی

6.  لە ڕەگەزی نێر بێت

دەشڵێت، هەر کەسێک ئارەزوومەندە و مەرجەکانی تێدایە، دەتوانێت رۆژی یەک شەممەی داهاتوو بەرواری 8.9.2024 سەردانی فەرمانگەی ئاوی کفری بکات بە مەبەستی ناو تۆمار کردن.

ئیدارەی گەرمیان 81 کەس دادەمەزرێنێت

ئیدارەی گەرمیان 81 کەس دادەمەزرێنێت