بە شێوەی گرێبەست

ئیدارەی گەرمیان 81 کەس دادەمەزرێنێت

توانا نەقی

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رەزامەندی داوە کە 81 کەس لە پسپۆرییە جیاوازەکان بۆ ئیدارەی گەرمیان دابمەزرێنێت و ئیدارەکەش لینکی فۆڕمی دامەزراندنەکەی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیدارەی گەرمیان بڵاویکردەوە، لە رێگەی سیستمی ئۆنلاین و بە شێوازی خاڵبەندیکردن 81 کەس لە پسپۆریە جیاوازەکان و کارگوزار و شۆفێر بۆ دیوانی ئیدارەکە وەک فەرمانبەری گرێبەست دادەمەزرێنێت.

دەڵێت، داواکاران دەتوانن لە ماوەی 15 رۆژدا واتە لەرۆژی 22.8.2024 تاوەکو 5.9.2024 فۆرمی دامەزراندن پڕبکەنەوە و ئاگاداری سەرجەم مەرجەکان بن بۆ دامەزراندن.

لە رێگەی ئەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمی دامەزراندنەکە پڕ بکەنەوە.

ئیدارەی گەرمیان لە 14 خاڵدا سەرجەم مەرجەکانی پێشکەشکردنی بڵاوکردووەتەوە لەگەڵ ئەو خاڵانەی کە دەتوانرێت بەدەست بهێنرێت: