پێشنیازێک بۆ حکومەت دەکات
دەستەی ژینگە: گومانمان هەیە بەشێک لە ئاگرکەوتنەوەکان بۆ ئەنجامدانی پرۆژەبن
964+
ژووری هەواڵ
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان، گومانی هەیە بەشێک لەو ئاگرانەی کە دەکەونەوە بە دەستی ئەنقەست بن و مەبەست لێیان ئەنجامدانی پرۆژە بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە 3.9.2024، دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، له‌باره‌ی سوتانی دارستانه‌كانه‌وه پێشنیازێك ده‌داته ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و داوا دەکات کە رێگە نەدرێت بۆ ماوەی چەندین ساڵ بە هیچ شێوەیەک مامەڵە بەو زەوییانەوە بکرێت کە دەسوتێن.
لە پێشنیازەکەدا دەستەی ژینگە دەڵێت، داوا دەکەین رێگه نه‌درێت بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه بەو زەوییانەوە بکرێتە کە دەسوتێن و رێگه‌ش نه‌درێت زه‌وییه‌كه‌ی به‌كار بهێنرێت بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه له‌سه‌ریان، “چونكه گومان ده‌كرێت به‌شێك له‌و سوتاندنانه به‌مه‌به‌ست بكرێن”.
لە لێدوانێکدا بۆ 964، سەروەر قەرەداغی، سەرۆکی رێکخراوی ئایندە بۆ ژینگە ستایشی ئەو پێشنیازەی دەستەی ژینگەی کرد و وتی، بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکانیان دەرکەوتووە “زۆربەی ئەو ئاگرانەی کە دەکەونەوە بە دەستی ئەنقەستن و بۆ ئەنجامدانی پرۆژەن، بەتایبەت ئەو ئاگرانەی کە لە چیای گۆیژە ساڵانە دەکەونەوە”.