یەک کیلۆ تەماتە بە 250 دینارە
لە سلێمانی نرخی تەماتە داتەپی و پیازیش فڕی
+964
دیلان محەمەد – سلێمانی
لە عەلوەی سلێمانی نرخی تەماتە نزم و پیازیش بەرز بووەتەوە، بەشێوەیەک هەر کیلۆیەکی تەماتە نزیکەی هەزار و 250 دینار لە نرخەکەی کەم بووەتەوە بەراورد بە هەفتەی رابردوو، بەڵام پیاز نرخی بۆ دوو هێندە زیادیکردووە..
سەروەر عەلی، سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە 964ـی وت، ئەمڕۆ سێشەممە، نرخی تەماتە لە عەلوەی سلێمانی بە 250 دینارە، بەراورد بە هەفتەی رابردوو هەر کیلۆیەکی نزیکەی هەزار و 250 دینار لە نرخەکەی دابەزیوە.
روونیشیکردەوە، هۆکاری هەرزان بوونی تەماتە دەگەڕێتەوە بۆ پێگەیشتنی بەرهەمی تەماتەی ناوخۆ و کەمی خواست لەسەری لەلایەن ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە، لەبەر ئەوەی لە ئێرانەوە تەماتە هاوردە دەکرێت بۆیان.
وتیشی، ماوەی سێ رۆژە نرخی پیاز بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و هەر کیلۆیەکی بە نزیکەی 850 دینارە، لە کاتێکدا لە چەند رۆژی رابردوودا کیلۆی بە نزیکەی 500 دینار بووە.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر