ناڕەزاییان دەربڕی و گردبوونەوە

540 پێشمەرگەی لیوایەک چوار مانگە هاوکاری هاوپەیمانانیان وەرنەگرتووە

+964
گۆڤەند فەتاح – کۆیە
پێشمەرگەکانی فەوجی سێی لیوای 11ی پیادە لە کۆیە، لە بەردەم بینای بارەگاکەیان گردبوونەوە و داوا دەکەن هاوکاریی هاوپەیمانانیان بۆ خەرج بکرێت کە چوار مانگە وەریان نەگرتووە.

هاشم عەبدوڵا، پێشمەرگەی لیوای 11ی پیادە، بە 964ـی وت،”چوار مانگە بێ بەشین لە هاوکاریی هاوپەیمانان، کە ژمارەمان 540 پێشمەرگەیە و بۆ هەر پێشمەرگەیەک مانگانە نزیکەی 400 هەزار دینار هاوکاریی وەردەگرت”.

“هۆکاری بڕینی هاوکارییەکەش تێبینی هاوپەیمانان لەسەر شێوازی ئاڵوگۆڕی بەرپرسێکی فەوجەکەیە” هاشم عەبدوڵا وای وت.

وەک ئەو پێشمەرگانە باسی دەکەن، ئێستا تاکە فەوجی ئەو لیوایەن کە ئەو کێشەیان هەبێت، پێشتر فەوجی دوو ئەو کێشەیان هەبوو بەڵام چارەسەرکرا، بۆیە داوا دەکەن وەک ئەو فەوجە کێشەکەی ئەوانیش چارەسەر بکرێت و هاوکارییەکە بەردەوام بێت.

پێداچوونەوە: شۆڕش قادری

پێشمەرگە چەک و پێداویستی نوێیان لە هاوپەیمانان وەرگرت

پێشمەرگە چەک و پێداویستی نوێیان لە هاوپەیمانان وەرگرت