داوای موچە دەکەن

دوو فەرمانگە لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان کردووە

+964

دیلان محەمەد جەزا

بەهۆی دابەشنەکردنی موچەوە دوو فەرمانگە لە سلێمانی کارمەندەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردووە و مامەڵەی هاوڵاتیان رایی ناکەن.

بەپێی بەدواداچونێکی 964، هەریەکە لە فەرمانگەی دادنوسی دووی سلێمانی و بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکانی سلێمانی کارمەندەکانیان بایکۆتی دەوامیان کردوە.

لە دوێنێوە فەرمانگەی دادنوسی دووی سلێمانی بایکۆتی کردوە و لە هەفتەی رابردوەوە بەرێوەبەرایەتی شارەوانیەکان بایکۆتە.

لە زۆرێک لە فەرمانگەکانی دیکە بۆ ئەوەی کارمەندەکانیان بایکۆتی دەوام نەکەن رۆژ و کاتژمێرەکانی دەوامیان بۆ کەمکراوەتەوە.

نزیکەی دوو مانگە موچە دابەش نەکراوە و بەهۆیەوە بەشێک لە فەرمەنگەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی مانیان لە دەوامکردن گرتووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە سلێمانى دژى دواکەوتنى موچە بایکۆت راگەیەندرا

لە سلێمانى دژى دواکەوتنى موچە بایکۆت راگەیەندرا