پارەی گەنمەكانیان دەوێت

ئەنجامی سەردانەکەی جوتیارانی هەرێم بۆ بەغداد چی بوو؟

+964

ژێوار خدر

دوای ئەوەی دوێنێ بەشێک لە جوتیارانی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد، بەهۆی دابەشنەکردنی پارەی گەنمەکەیان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، بە قسەی ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، گەیشتوون بە چارەسەر و بڕیارە پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە 1.9.2024 بە 964ـی وت، جوتیارەکان لەگەڵ وەزیری بازرگانی کۆبوونەتەوە و تاوتوێی بارودۆخەکەیان کردووە، بڕیار دراوە 500 ملیارەکەیان بۆ سەرف بکرێت.

وتیشی،  جوتیارەکان لەگەڵ د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان قسەیان کردووە، بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بکرێت و بڕیار لەسەر کاتی ناردنی پارەکە و چۆنیەتی دابەشکردنی بدرێت.

بەپێی قسەی کاسترۆ مەعروف، لە کۆی سەرووی 500 ملیۆن دینار لە پارەی گەنمی جوتیارانی کورد، تا ئێستا تەنیا هەشت ملیۆن دینار وەرگیراوە، ئەویش لە بەشێکی کەم لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستاندا.

پارەی گەنمی جوتیارانی کورد هێشتا نەدراوە

پارەی گەنمی جوتیارانی کورد هێشتا نەدراوە