بزانە رێژەکە گەیشتووەتە چەند

وەزیری پەروەردە: رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێم 8% دابەزیوە

964+

شۆرش قادری

وەزیری پەروەردەی هەرێم دەڵێت، رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان 8% دابەزیوە و بووە بە 16%.

ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی هەرێم لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،”پڕۆژەی بە دیجیتاڵیکردنی داتا و ئاماری پڕۆسەی خوێندنمان دەستپێکردووە و هاوکات پێوەر بۆ هەڵسەنگاندنی ناوەندەکانی خوێندن دیاریکراوە و لەمەودوا هەموو دایک و باوکێک دەتوانێت لەو رێگەیەوە بە وردی ئاگای لە پڕۆسەی خوێندنی منداڵەکەی بێت”.

“بە هەوڵ و توانای وەزارەتی پەروەردە و هاوکاری لایەنەکان، رێژەی نەخوێندەواری لە هەرێمی کوردستان کە پێشتر 24%بوو، ئێستا دابەزیوە بۆ 16% و رێژەکە 8% کەمبۆتەوە”، ئالان حەمە سەعید وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی رابردوودا و لەرێگەی بە گرێبەستکردن یا دامەزراندنی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، سوودیان بە 43 هەزار گەنج گەیاندووە.

سەبارەت بە دابینکردنی کارەبای قوتابخانەکانیش، وەزیری پەروەردەی هەرێم وتی،”کارەبای 74 قوتابخانە بە وزەی خۆر کراوە و رەزامەندی بۆ 72ـی دیکەش وەرگیراوە”.

وەزارەتی پەروەردە رێکارەکان خێرا دەکات

وەزارەتی پەروەردە رێکارەکان خێرا دەکات