لە دهۆک دەبێتە 39 پلەى سیلیزى
پلەکانى گەرما زیاتر نزم دەبنەوە
964+
وریا فەتاح
تادێت پلەکانى گەرما روولە نزمبوونەوە دەکەن، دهۆک خانەى 40ـى جێهیشتووە و هەولێر و سلێمانیش وەک یەکن.
بەشى پێشبینى لە کەشناسى هەرێم، رەوشى کەسووهەواى 48 کاتژمێرى داهاتووى بڵاوکردەوە، بەپێى ئەو پێشبینیانەش بێت بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت
پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ جگە لە پارێزگای دهۆک یەک پلە نزمتر دەبێتەوە.
لەبارەى رەوشى کەشوهەواى سبەینێ دووشەممەش ئەوە خراوەتەڕوو کە پلەکانى گەرما نزیکن لە ئەمڕۆ و هەولێر و سلێمانى 40 پلەى سیلیزین و دهۆک 39.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 40
سلێمانی: 40
دهۆک: 39
کەرکوک : 42
هەڵەبجە : 41
زاخۆ :41
سۆران : 40
حاجی ئۆمەران : 30
گەرمیان: 43