کۆیە

لە سەیرانگاى بۆگد منداڵێکی تەمەن دووساڵان لە حەوزێکدا خنکا

964+

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

کەمێک لەمەوبەر، منداڵێکى تەمەن دوو ساڵان کە دانیشتووى تەقتەقە، دەکەوێتە ناو حەوزێکى مەلەکردن و خنکا.

رووداوەکە دواى کاتژمێر 10ـى ئەمشەو لە سەیرانگاى بۆگد بووە.

گۆران ئەحمەد سماقەیی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کۆیە، بە 964ـى وت، رووداوەکە بەهۆى بێئاگایى خێزانەکەیەوە روویداوە و لەو کاتەدا منداڵەکە کەوتووەتە ناو حەوزێکى مەلەکردن لە سەیرانگاى بۆگد و خنکاوە.

وەک باسى دەکات منداڵەکە تەمەنى دوو ساڵە و تەرمەکەى دەرهێنراوەتەوە

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

لە تەقە تەق کەسێک لە خنکان رزگار کرا

لە تەقە تەق کەسێک لە خنکان رزگار کرا