دانیان بە هەڵەکەیاندا ناوە

پۆلیسى تاران ئەمجارەش گۆبەندى نایەوە و بە شەق و زلە کەسێک دەخەنە سندوقى ئۆتۆمبێل

964+

شۆڕش قادری

شێوازی دەستگیرکردنی کەسێک لە پارێزگای تارانی ئێران دەنگدانەوەی لێکەوتەوە و پۆلیسیش دانی بە هەڵەکەیدا ناوە و دەڵێت، ئەنجامدەرانی سزا دەدرێن.

دەوترێت پێنج رۆژ پێش ئێستا و لە شاری باقرشاری سەر بە پارێزگای تاران، چەند ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان کەسێک دەستگیر دەکەن، لەو کاتەشدا لێی دەدەن و بێڕێزی پێدەکەن و بۆ گواستنەوەی، بە زۆر دەیخەنە نێو سندوقی دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیان، دواتر ڤیدیۆی ئەو کارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە و دەنگدانەوەی زۆری لێدەکەوێتەوە.

ناوەندی راگەیاندنی پۆلیسی تاران لە راگەیەنراوێکدا هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێت،”رووداوەکە بەو شێوەیە بووە کە هێزەکانمان ویستوویانە ئەو کەسە کە ئاڵوودەی ماددە هۆشبەرەکان بووە، بیگوازنەوە بۆ کەمپی چارەسەرکردنی ئاڵوودەبووان، بەڵام کەسەکە رێگری کردووە و خۆی خستووەتە ناو جۆگەی ئاوەوە و پیس بووە، هێزە ئەمنییەکانیش بۆ ئەوەی ناو ئۆتۆمبێلەکەیان پیس نەبێت، ئەو کارەیان کردووە”.

“ئەم کارەی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکانمان ناشایست و نابەجێ بووە و سزا دراون”، پۆلیسی تاران وادەڵێت.

سوپاسی ئەو کەسانەشی کردووە کە ڤیدیۆکەیان بۆ ناردوون.

کوردێکی کەرکوک لە ئێران لەسێدارە درا

کوردێکی کەرکوک لە ئێران لەسێدارە درا