بزانە چیان پێوەگیراوە؟

لە شارباژێر سێ راوچی دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە سنووری شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی، سێ راوچی بە تۆمەتی راوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر کران.

هێمن کەمەر خان وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، رۆژی هەینی 30.8.2024 لە لایەن ئاسایشی بازگەی تەگەران لە سنوری شارباژێڕ سێ هاوڵاتی بە تۆمەتی ڕاوکردنی ئاژەڵی کێوی دەستگیر کراون.

“هاوکات دەستیشگیرا بە سەر سێ چەکی جۆری تاپڕ، 13 فیشەکی تاپڕ، دوو لایت و یەک کەروێشکی راوکراو”، هێمن کەمەرخان وای وت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران و کەرەستەکانیان رادەستی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ کراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێش...

له‌ گوندێكی شارباژێر زیاتر له‌ 250 دار بڕاون و هه‌ڵكێشراون

964 دیمه‌نێكی نوێی پڵنگێك له‌ شارباژێر بڵاوده‌كاته‌و...

964 دیمه‌نێكی نوێی پڵنگێك له‌ شارباژێر بڵاوده‌كاته‌وه‌