لە دەروازەکانەوە

شاره‌وانیى مه‌خمور 4000 تۆن زبڵ و خاشاکی کۆکردەوە

964+

فەرهاد حەسەن

شاره‌وانیى قه‌زاى مه‌خمور خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كانیه‌تى و ته‌نیا له‌ماوه‌ى حه‌وت رۆژى رابردوودا چوار هه‌زار تۆن خاشاك و پاشماوه‌یان كۆكردووه‌ته‌وه‌ و بەڕێوەبەری شاره‌وانیش ده‌ڵێت، به‌رده‌وام ده‌بن تا هه‌موو ده‌روازه‌كان پاكده‌كه‌نه‌وه‌.

مه‌خمور سێ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كیی هه‌یه،‌ یه‌كه‌میان به ‌رووى هه‌ولێردا و دووه‌میشان گه‌یاره‌ و سێیه‌میش قه‌راج.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، بەرێوەبەری شاره‌وانیى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند، ماوه‌ی‌ هه‌فته‌یه‌كه‌ ده‌ستیان به‌ پاككردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌كان كردووه‌ و هێشتاش ماویانه‌ ته‌واوى بكه‌ن.

وتیشی “له‌ ماوه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا زیاتر له‌ 200 قه‌لاب خاشاك و پاشماوه‌مان كۆكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ هه‌ر قه‌لابێك نزیكه‌ى 20 تۆن ده‌گرێت”.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، دوو شوێنی دیاركراویان هه‌یه‌ زبڵ و خاشاكى لێ كۆبكەنه‌وه‌، ئه‌وانیش بریتین له‌ دوو چاڵى گه‌وره‌ له‌ سنوورى قه‌زاكه‌یان و له‌وێدا هه‌ر پاشماوه‌یه‌كى كۆكراوه‌ هه‌بێت له‌ناو ئه‌م دوو چاڵه‌دا ژێرخاكی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى چاڵه‌كانیش پڕبكرێنه‌وه‌.

تیمه‌كانى شاره‌وانى به‌ ئامێر و كه‌ره‌سته‌ى جیاواز ده‌روازه‌ى هه‌ولێریان پاككردووه‌ته‌وه‌ و ئێستاش خه‌ریكی دوو ده‌روازه‌كه‌ى دیكه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌یان.

له‌ مه‌خمور گرنگى زیاتر به‌ سه‌یرانگای

له‌ مه‌خمور گرنگى زیاتر به‌ سه‌یرانگای "ئاوی بن بەرد" ده‌درێت