سنووری هەولێر

ئاوڕ لە شێخەشەل درایەوە و قیرتاو و كۆنكریتی بۆ دەكرێت

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردن و کۆنکریتکردنی (9) شەقام و هەڵکەندنی بیری ئاو و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە بۆ گوندی شێخەشەل دەستیپێكرد.

ئومێد خۆشناو ئەمڕۆ شەممە 31.8.2024 بە تۆڕی 964ی راگەیاند، لە گوندی شێخەشەل سەر بە ناحیەی بەحركە كارەكانی قیرتاو و كۆنكرێتكردن و هەڵكەندنی بیری ئاوی خواردنەوە دەستیپێكرد.

وتیشی، بە بڕی 533 ملیۆن دینار كارەكان دێنە ئەنجامدان و لە لایەن بانكی دەولییەوە پارەكەی دابین دەكرێت لە چوارچێوەی هەماهەنگییەكانی نێوان پارێزگای هەولێر و وەزارەتی پلاندانانی عێراق.

كارەكانیش پێکهاتووە لە قیرتاوکردنی 7 شەقام و کۆنکریتکردنی 2 شەقام بە تێکڕای (9000) مەتر دووجا، هەروەها هەڵکەندنی بیر و دانانی تاخمی غەتاس و دروستکردنی ژوور و دانانی تۆڕی ئاو بۆ گوندی شێخەشەل.

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو کرایە 24 کاتژم...

نەخۆشخانەی بەحرکە بۆ نەخۆشییەکانی هەناو کرایە 24 کاتژمێری