ده‌بێته‌ 12 گه‌ڕه‌ك

گەڕەکێکى نوێ له‌ مەخمور دروست ده‌كرێت

964+

فەرهاد حەسەن

شاره‌وانیى مه‌خمور خه‌ریكى جێبه‌جێكردنى چه‌ند خزمه‌تگوزارییه‌كه‌ بۆ دروستكردنى گه‌ڕه‌كێكی نوێ، له‌گه‌ڵ قێرتاوكردنى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانى قه‌نته‌رى زێرابیشیان بۆ دروست ده‌كات.

گه‌ڕه‌كه‌كه‌، ناوى (مه‌خمورى نوێ)یه‌ ده‌كه‌وێته‌ به‌شی رۆژهه‌ڵاتى ئه‌م قه‌زایه‌ له‌ 520 پارچه‌ زه‌وى پێكدێت.

زیره‌ك حه‌سه‌ن، سه‌رۆكى شاره‌وانیى مه‌خمور به‌ 964ـى راگه‌یاند كاره‌كانى دروستكردنى شه‌قامه‌ ناوخۆییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ به‌ره‌و كۆتایی ده‌چێت و دواتریش كار له‌سه‌ر گه‌یاندنى كاره‌با و جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى ئاو ده‌كرێت.

وتیشی “130 له‌و پارچه‌ زه‌ویانه‌ پێویسته‌ سه‌رله‌نوێ مامه‌ڵه‌ى به‌ناوكردنیان بكرێته‌وه‌، بۆیه‌ مۆڵه‌ت به‌ خاوه‌نه‌كانیان دراوه‌ رێكاره‌كانى به‌ناوكرنیان جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌یان نه‌مێنێت”.

پارچه‌ زه‌وییه‌كانى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌ له‌ ساڵى 2009 له‌لایه‌ن حكومه‌تى هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ دابه‌شكراون.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات، له‌ سه‌نته‌رى مه‌خمور 11 گه‌ڕه‌ك هه‌ن به‌ زیادكردنى ئه‌م گه‌ڕه‌كه‌ نوێیه‌ش ژماره‌ى گه‌ڕه‌كه‌كان دەبێتە 12 .

سه‌رۆكى شاره‌وانى پێشبینى ده‌كات ئه‌مساڵ گه‌ڕه‌كى مه‌خمورى نوێ ئاماده‌كارییه‌كانى ته‌واو بكرێت و ده‌ست به‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى بكرێت.

شاره‌وانى مه‌خمور چاڵێكى مه‌ترسیدارى پڕكرده‌وه‌

شاره‌وانى مه‌خمور چاڵێكى مه‌ترسیدارى پڕكرده‌وه‌