تەرمەکەی براوەتە پزیشکی داد

پۆلیسی سلێمانی داوای کەسوکاری هاوڵاتییەکی کۆچکردوو دەکات

964+

ژووری هەواڵ

لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، هاوڵاتییەک لە نەتەوەی عەرەب کۆچی دوایی کردووە، پۆلیسیش بە دوای کەسوکارەکەیدا دەگەڕێن.

ئەمڕۆ هەینی 30.8.2024، پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییەک بەناوی عەلا ئەحمەد، لە نەتەوەی عەرەب لە نەخۆشخانەی شار لە پارێزگای سلێمانی کۆچی دوایی کردووە و ئێستا تەرمەکەی لە فەرمانگەی پزیشکی دادیی سلێمانییە.

هاوڵاتییەکە تەمەنی لە نێوان 50 بۆ 60 ساڵاندایە و “رەنگی پێستی سپییە” و پێشتریش چەند جارێک سەردانی نەخۆشخانەی شاری کردووە، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

“داوا لە کەسوکاری یان هەر کەسێک دەکەین، کە دەیناسێت یان زانیاری لەبارەیەوە هەیە، سەردانی پزیشکی دادیی سلێمانی یان بنکەی پۆلیسی کوردسات بکات، یان پەیوەندی بەم ژمارە تەلەفۆنانەوە بکات: 0533360657، 0533193148″، پۆلیسی سلێمانی وا دەڵێت.

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد

پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێکی دەستگیر کرد