رەوف حەیامان چووە یان نا؟
عەبۆ باسی بەزمی رەووف و خەلۆ خەلۆیانێ بۆ 964 دەكات
+964
هونەرمەندی كۆمیدی عەلی عەبدولباقی، كە لە ناوەندی هونەری بە “عەبۆ” ناسراوە، بۆ 964 قسەی كرد و باسی لە چیرۆكی رەووف و خەلۆ خەلۆیانی دەكات و دەڵێت، زوو زوو شت لە بیر دەكات.
عەبۆ خەڵكی هەولێرە و ساڵانێكی زۆرە لە كاری هونەری بەشداریی دەكات و دەڵێت، “كارە هونەرییەكانمان بە پێی رووداوەكان لە لایەن خەڵكەوە لە سۆشیال میدیا بەكار دەهێنرێت”.
عەلی عەبدولباقی ئاشكرای دەكات دوو ساڵێكە زوو شتی لە بیر دەچێتەوە و هیوادارە خەڵك بە پۆزلێدان لێكینەدەنەوە كاتێك بە شێوەیەكی ئاسایی سەلامیان وەڵام دەداتەوە، ئەو دەڵێت “مێشكمان بە تیك تۆك و سناپ و ئینستا مەشغولە”.
مام عەبۆ دەڵێ، “دەوڵەمەند نەبوومە و سامانی من خۆشەویستی خەڵكە، شانازییە میللەتێكی گەورەی وەك كورد عەبۆیەكیان خۆش دەوێت”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا