گەنجێك لە زاخۆ
لە شوێنێكی قەدەغە مەلەی كرد و خنكا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان ئەم ئێوارەیە لە رووباری خابووردا خنکا، ئەو شوێنەشی لێی خنكاوە بۆ مەلەكردن قەدەغە بووە.
کاتژمێر 03:30 ئێوارەی ئەمڕۆ 30.8.2024 لە گوندی پیرەکا گەنجێکی تەمەن 17 ساڵان بەناوی (ی. ع. ع) لە كانی مەلەكردن لە رووباری خابوور خنكا و دواتر تەرمەكەی لە لایەن بەرگریی شارستانیی زاخۆ دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی داد کرا.
جەمال هەسن، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی زاخۆ بە 964 وت، “تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و تەرمی گەنجەکە دۆزراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ کرا.”
وتیشی، “ئەو شوێنەی گەنجەکەی تێدا خنکاوە، مەلەکردن تێیدا قەدەغە بووە، چەند شوێنێکمان دەستنیشانکردووە کە ژمارەیەک کارمەندی بەرگریی شارستانیمان لێ داناون، بۆ ئەوەی كەس لەوێدا نەخنكێت”.
بە پێی ئاماری بەرگریی شارستانیی زاخۆ، ئەمە 12مین حاڵەتی خنکانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لەم ساڵدا، تا ئێستاش تەرمی منداڵێک کە نزیکی پێنج مانگە خنکاوە، نەدۆزراوەتەوە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
منداڵه 6 ساڵییهكهى زاخۆ چۆن له خنكان رزگارى بووه؟
خنكان
17 مانگ لهمهوبهر خنكابوو
سبهینی تهرمى گهنجه خنكاوهكهى سهركهپكان له ئیتالیاوه دهگاتهوه فڕۆكهخانهى ههولیر
كەورگۆسک
شەش هاوڵاتی لە مردن رزگار كران
برای یهكتر بوون
له گوندێكی گهرمیان دوو منداڵ لهناو بیرێكی ئاودا خنكان
تەنیا بەشی دوو هەفتە ئاوی خواردنەوەیان ماوه
تاران خهریكه له بێ ئاوى دهخنكێت و زهنگى مهترسی لێدا
فەرەنسا