رێگرى له‌به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێت

كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم په‌نا ده‌به‌نه‌ به‌ر دادگای فیدراڵی سكاڵا تۆماردەكات

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌هۆى رێگريكردن له‌ به‌رهه‌مه‌ په‌له‌وه‌رییه‌كانى هه‌رێمی كوردستان بۆ ناو‌چه‌كانى باشوور و ناوه‌ڕاستى عێراق، كۆمه‌ڵه‌ى كێڵگه‌ په‌رله‌وه‌رییه‌كان به ‌نیازن په‌نا ببه‌نه‌ به‌ر دادگاى فیدڕاڵى و له‌وێ داوای یاسایی تۆمار بكه‌ن.

نازم عەبدوڵڵا، سەرۆكی كۆمەڵەكه‌ به‌ 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه‌ رێگریكردنى له‌ ناردنى به‌رهه‌مه‌كانیان دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مساڵ له‌دژی رێگریكردنه‌كه‌ سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ن.

وتیشی “ئه‌مساڵ ماوه‌ى نزیكه‌ى چوار مانگه‌ رێگریان لێكردووین و به‌مه‌ش زه‌ره‌رو زیانى زۆر به‌ به‌رهه‌مى په‌له‌وه‌رى هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه‌”.

ئاشكراشی كرد، رۆژی یەكشەممە داهاتوو سكاڵاكه‌ لە دادگای فیدراڵی له‌به‌غدا تۆماردەكەن.

به‌قسه‌ى نازم عه‌بدوڵا، لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم نەیانتوانیوە كێشەى ئه‌م رێگریكردنه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیە بڕیاریانداوە روو لە دادگای فیدراڵی بكه‌ن.

هه‌فته‌یك له‌مه‌وبه‌ر سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ به‌ 964ـى وتبوو، نرخی کیلۆیەک مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان لە نێوان 2400 بۆ 2500 دینار دەفرۆشرێت و بە بەروارد بە هەفتەی رابردوو 200 دینار هەرزانتر بووە و نرخی هەر کیلۆیەک مریشکیش لەسەر خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان 2500 دینار دەکەوێت.

"شیری هاورده‌ و مریشكی به‌ستوو مه‌ترسییه‌ بۆ سه‌ر ژیانتان"