"دیمەنی وروژێنەری تێدایە"
سكاڵا لەسەر فیلمێكی سینەمایی كوردی تۆمار كرا
964+
دلۆڤان زێباری – دهۆك
دوو پارێزەر سكاڵایان لەسەر بەرهەمهێنەرانی فیلمێكی سینەمایی كوردی تۆمار كرد، بەهۆی ئەوەی پێیان وایە “لەقتەی دوور لە دابونەریتی تێدایە”، فیلمەكە لە هیچ سینەمایەكی كوردستانیش پێشان نەدراوە.
پارێزەر رەعەد یاسین کە یەکێکە لەو دوو پارێزەرەی سكاڵایان كردووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.8.2024 بە 964ـی وت: ئەمڕۆ ئێمە لەبەر هەندێک دیمەنی نەشیاو و دوور لە دابونەریت و رەوشتی کومەڵگەی کوردەواری لەناو فیلمی (Good Nigt Solder) سکاڵامان تۆمار كرد.
وتیشی، بە گوێرەی مادەی 403ی لە یاسای سزادانی عێراقی، ئیجرائات لەگەڵ بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە دەكرێت، چونکە مادەکە دەلێت هەر کەسێک شتێک بڵاوبکاتەوە و کاریگەریی خراپ لەسەر کومەڵگە دروست بکات، بە گوێرەی مادەکە کەمتر لە دوو سال زیندانی دوکرێت لەگەڵ پێبژاردن.
“ئێمە تەماشای لەقتە نەشیاوەکانمان کردووە و سکاڵامان تۆمار کرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو سكاڵاكە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە”، پارێزەر رەعەد یاسین وای وت.
بڵاوبوونەوەی فیلمی Good Nigt Solder، لە دەڤەری بادینان و بە تایبەتی لە سۆشیال میدیا، كاردانەوەی توندی بەدوای خۆیدا هێناوە و ژمارەیەك لە هاوڵاتیان ناڕەزاییان بەرامبەر فیلمەكە و هەندێك لە دیمەنە وروژێنەرەكانی هەیە.
فیلمی Good Nigt Solder لە دەرهێنانی دەرهێنەری ناوداری كورد هونەر سەلیمە و هەر خۆیشی بە هاوبەشی لەگەڵ Véronique Wüthrich چیرۆكەكەی نووسیوە، لە ساڵی 2022 بەرهەمهێنراوە، لە ماڵپەڕی IMDBی جیهانی، كه ههلسهنگاندن بۆ فیلمهكان دهكات پلهی 5.0 له 10 پێداوە.
فیلمەكە بە بەشداریی ژمارەیەك هونەرمەندی ئەكتەری كورد و بیانی بەرهەمهێنراوە، هەردوو گۆرانیبیژ بڵند ئیبراهیم و ئەلەند حازمیش بەشداریی فیلمەكەیان كردووە، هەروەها گەلیار نێروەیی و دیلین دۆگار رۆڵی سەرەكی دەبینن.
فیلمەكە لەسەر بودجەی وڵاتێكی ئەوروپا بەرهەمهێنراوە و دۆبلاژی زمانی فەرەنسی كراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەك، فیلمەكە هەر بەهۆی ئەو دیمەنانەی ناڕەزایی لێكەوتووەتەوە، لە دوافێستیڤاڵی فیلمی دهۆك وەرنەگیراوە.
چیرۆكی فیلمەكە كۆمەڵایەتی و خۆشەویستییە و “زینێ و ئەڤدال سەرەڕای کێشەی خێزانی یەکتریان خۆشدەوێت، خێزانەکانیان ئاشت دەبنەوە، رازی دەبن بە هاوسەرگیرییان، دواتر ئاڤدال بریندار دەبێت و ناتوانێت لە شەوی هاوسەرگیریدا هاوسەرگیرییەكەی تەواو بکات، ئەمەش گرژی دروست دەکات”.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا
سینەما لە هەولێرەوە دەستیپێکرد
سینەما
سینەما و شێوەكاری بەیەكەوە
دەرهێنەرێكی كورد بەشداریی فێستیڤاڵی فیلمی ژاپۆنی كرد
پۆدکاست
پەیوەندییەکانی فیلم و سینەما لە ئیسرائیل و ئەڵمانیاوە بۆ فێستیڤاڵی کان و دواتر فێسییڤاڵە کوردییەکان
سكرین شۆت