"لێره ناڕۆین"
گەنجانی گوندی گوهەرزێ به ئاڵایه‌کی شه‌ش مه‌ترى وه‌ڵامى توركیایان دایه‌وه
964+
دلۆڤان زێباری – دهۆک
گەنجانی گوندی گوهەرزێی سەر بە قەزای ئامێدی ئاڵایه‌کی شه‌ش مه‌ترى کوردستانیان به‌رزكرده‌وه وەک خۆیان ده‌ڵێن، هێمایه‌کی خۆراگرییه بۆ “داگیركارى توركیا”.
سالم عه‌بدوڵا، یەکێک لە گەنجانی ئه‌م گونده و رێکخەرێكی چالاکییەکە بە 964ـی وت، “ئه‌و ئاڵایه‌ی كوردستان‌مان به‌رزكردووه‌ته‌وه وەک وەڵامێک بۆ داگیرکاری تورکیا”.
وتیشی “مەبەستمانه بڵێین خه‌ڵكى گونده‌كه‌مان خۆڕاگرن، لهب هرامبهر ئه‌و تۆپباران و بۆردومانه‌ی كه رۆژانەی فڕۆکەکانی تورکیا له ناوەندی گوندەکەمان ئه‌نجامى ده‌دات”.
به قسه‌ى ئه‌م گه‌نجه ته‌نیا له‌مساڵدا ناوه‌ندى گونده‌كه‌یان شه‌ش جار رووبه‌ڕى بۆردومان و تۆپبارانه‌كان بووته‌وه و زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆر به خانووى هاوڵاتیان و ئۆتۆمبێله‌كانیان كه‌وتووه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى سه‌دان دۆنم له ره‌ز و باخ و پووش په‌ڵاش له سنوورى گونده‌كه‌یان سووتاون.
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم 103 خێزانى له سنوورى چوار گوندى ئامێدى به‌هۆى زه‌ره‌ر و زیانه‌كانیان قه‌ره‌بووكردنه‌وه، به‌شێك له‌و خێزانانه دانیشتووى گوندى گوهه‌رزێ بوون.
سالم ده‌ڵێت، سه‌ره‌ڕاى هه‌موو بۆردومان و تۆپبارهكان به‌ڵام گونده‌كه‌یان چۆڵ ناكه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن