چیتر پێویست ناکا بچنە دهۆک

یەکەی جەڵتەی مێشک لە فریاکەوتنی زاخۆ کرایەوە

+964

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

نزیکەی ساڵێکە تەندروستی زاخۆ خەریکی کردنەوەی بەشی جەڵتەی مێشکن لەفریاکەوتنی نەخۆشخانەی زاخۆ، پێشتر نەخوشەکانی جەڵتەی مێشک ناچار دەبوون روو لەدهۆک بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام  ئیتر پێویست بەوە ناکات بچنە دهۆک هەر لە زاخۆ چارەسەر وەردەگرن.

لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا یەک تەخت هەیە، توانای وەرگرتن و چارەسەر کردنی یەک نەخۆشی جەڵتەی مێشکی دەبێت، ، بەڵام پلان هەیە لەداهاتوودا بەشەکە فراوانتر بکەن بتوانن رێژەیەکی زیاتری نەخوش وەرگرن.

د. حەسەن عەلی، سەرپەرشتی بەشی جەڵتەی مێشک بە 964ـی وت، “ئەو جۆرە حەب و چارەسەرانەی هەیە تەنیا لە چوار کاتژمێر و نیوی سەرەتای توشبوونی نەخوشەکە بە جەڵتە کاریگەری دەبێت، ئەگەر هێنانی نەخوشەکە بۆ فریاکەوتن دوابکەوێت ئەگەری پەککەوتنی نەخۆشەکە زیاد دەبێت و دەبێت چارەسەری دیکەی پێ بدرێت.”

وتیشی، ”داوا لەهاوڵاتیان دەکەین، نەخوشەکانیان زوو بگەیننە فریاکەوتن بۆ ئەوەی چارەسەری تەواوەتیان بۆ بکرێت و نەخۆشەکە توشی پەککەوتن نەبێت”.
لەوەتەی زاخۆ بووە بە ئیدارەی سەربەخۆ، بواری تەندروستی زیاتر گرنگی پێدراوە و چەند بەشێکی پزیشکی جیاواز کراونەتەوە، کە دیارترینیان بەشەکانی چاودێری چڕ، شێرپەنجە و ئەم دواییەش بەشی جەڵتەی مێشک کرایەوە، ئێستاش کار لەسەر کردنەوەی بەشی سوتانیش دەکرێت و بڕیار وایە لە داهاتوو بکرێتەوە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

یەکەیەکی چاودێریی چڕی منداڵان لە سلێمانی دەکرێتەوە

یەکەیەکی چاودێریی چڕی منداڵان لە سلێمانی دەکرێتەوە