فەرماندەیەکی سەربازی لە شوێنی رووداوەکەوە وادەڵێت

“درۆنێکی تورکی بووە و لە لایەن هێزەکانی عێراقەوە خراوەتە خوارەوە”

+964

توانا نەقی

دوای کەوتنە خوارەوەی تەنێک لە ئاسمانی شاری کەرکوک بە پێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەوترێت درۆن بووە و خراوەتە خوارەوە.

عەمیدێکی سەربازی عێراق لە شوێنی رووداوەکەوە بۆ رۆژنامەنوسان دەڵێت، درۆنێکی تورکی بووە و لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە خراوەتە خوارەوە.

کەمێک پێش ئێستا دەنگێکی گەورە لە بەشێک لە گەڕەکە کوردیەکانی کەرکوکەوە بیسترا هەرزوو ڤیدیۆی ئەوەش بڵاو بووەوە کە تۆپەڵێک ئاگرەوە لە ئاسمانی ئەو شارە دەکەوێتە خوارەوە و لە ناو گەڕەکێک داویەتی بە ئەرزدا.

تا ئێستا سەرچاوە ئەمنیەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن کە درۆن بووە و خراوەتە خوارەوە پێش ئەوەی ئامانجەکەی بپێکێت.