كەسێك گیانی لەدەست دا و 15 بریندار هەن

ئەوانەی لە پاسەكەی كلكە سماق بریندار بوون كێن؟

964+
ئەرسەلان عەبدوڵا

ئەو كەسانەی لە پاسەكەی لۆفەكانی كلكە سماق لە نێوان كۆیە و دوكان تووشی رووداوی هاتوچۆ بوون، مامۆستا و قوتابیانی سەنتەری لەبەركردنی قورئانی پیرۆزن لە هەولێر و مامۆستاكەشیان گیانی لەدەست دا.

رووداوەكە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27.8.2024 لە لۆفەكانی كلكە سماق لە رێگای نێوان كۆیە و دوكان روویدا.

خەیروڵا خدر، شایەتحاڵ لە نەخۆشخانەی شەهید د.خالید لە كۆیە بە 964ی وت، ئەوانەی تووشی رووداوەكە بوون، قوتابی سەنتەرێكی لەبەركردنی قورئانی پیرۆزن لە ناحیەی دارەتووی هەولێر و لە لۆفەكانی كلكە سماق پاسەكەیان وەرگەڕاوە، لە ئەنجامدا مامۆستاكەیان كە ناوی عوسمان قەڵادزییە، گیانی لەدەستداوە و 15 كەسیشیان بریندار بوون و گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.

پاسێك لە كلكە سماق وەرگەڕا و بریندار هەیە

پاسێك لە كلكە سماق وەرگەڕا و بریندار هەیە