نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدەیە

بۆ یەکەمجار کوردێکی سوننە دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئێران

964+

شۆڕش قادری

بۆ یەکەمجار لە مێژووی کۆماری ئیسلامی ئێراندا، کوردێکی سوننە مەزهەب دەبێتە جێگری سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە.

رۆژی دووشەممە 26.8.2024 مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران بە بڕیارێک، عەبدولکەریم حوسێن زادە نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدەی لە پەرلەمانی ئێران، کردە جێگری خۆی بۆ کاروباری پەرەپێدانی گوندەکان و ناوچە پەراوێزخراوەکان.

دوای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەوە بۆ یەکەمجارە کوردێکی سوننە مەزهەب ئەو پۆستە وەردەگرێت.

عەبدولکەریم حوسێن زادە لە ئێستادا نوێنەری شارەکانی شنۆ و نەغەدەی سەر بە پارێزگای ورمێ و ئەندامی کومیسیۆنی بیناسازیيه لە پەرلەمانی ئێران.

مەسعود پزیشکیان لە بریارەکەیدا نووسیویەتی، “بەهۆی بەڵێن و ئەزموونە بە نرخەکانی”، حوسێن زادەی بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دیاریکردووە.

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 850 کەس لە ئێران دەستگیر کراون

لەسەرەتای ئەمساڵەوە 850 کەس لە ئێران دەستگیر کراون