دارستانى سلێمانى كاره‌كه ده‌كات
میدالیا به دار هه‌رمێیه به‌ته‌مه‌نه‌كه‌ى پێنجوێن هه‌ڵده‌واسرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له پێنجوێن، دار هه‌رمێیه‌ك هه‌یه، هه‌م خاوه‌نه‌كه‌ى و هه‌م ده‌رودراوسێ و جوتیارانى دیكه‌ش ده‌ڵێن به ته‌مه‌ندترین دارى هه‌رمێیه، ژینگه و دارستانى سلێمانیش به‌و حاڵه‌ته‌ى زانیوه و به‌نیازه مه‌دالیای به ته‌مه‌نترین دارى پێوه هه‌ڵبواسێت.
وه‌ك باس ده‌كرێت، ته‌مه‌نى داره‌كه نزیكه‌ى 200 ساڵه، له‌ناو باخچه‌یه‌كی نزیك سه‌یرانگاى ئه‌لیاسه‌فڕه‌یه له سه‌نته‌رى قه‌زاكه و به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ى تۆماركراون دواى ئه‌و ته‌مه‌نه زۆره‌ى هێشتا به‌رده‌وام به‌رهه‌مى هه‌رمێی هه‌یه.
فه‌ریق هه‌یاس ، فۆتۆگرافه‌رێكه ویێنه‌ى جیاوازى ئه‌م داره‌ى گرتووه، به 964ـى وت، له خاوه‌نمه‌كه‌ى و خه‌ڵكی نزیكى ئه‌م باخچه‌یه بۆى باس كراوه كه ته‌مه‌نى داره‌كه 200 ساڵه.
وتیشی “پێیان وتم به‌م زووانه ده‌سته‌ى ژینگه و دارستان سلێمانى میدالیاى پێدا هه‌ڵده‌واسن”.
هێمن كه‌مه‌رخان، وته‌بێژى پۆلیسى دراستان و ژینگه‌ى سلێمانى به 964ـى راگه‌یاند ئه‌وان له‌رێگه‌ى لیژنه‌یه‌كه‌وه كار له‌سه‌ر داره به‌ته‌مه‌نه‌كانى سنووره‌كه‌یان ده‌كه‌ن و ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌م زانیاریانه‌مان له‌سه‌ر ئه‌م دار هه‌رمێیه‌ى پێنجوێن پێگه‌یشتووه، به‌م زووانه لیژنه‌كه‌مان ده‌چێته ئه‌و شوێنه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، دواى پشتڕاستكردنه‌وه‌ى ته‌مه‌نى ئه‌م داره كه به‌ته‌مه‌نترینیانه مه‌دالیاى پێ هه‌ڵده‌واسن.
ئاشكراشی كرد، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر میدالیایان به دارێك له به‌كره‌جۆ هه‌ڵواسیوه كه ته‌مه‌نى 350 ساڵ بووه، وتیشی “به ته‌مه‌نترین دارى سنووره‌كه بووه و له جۆرى دارتوو بوو”.