بزانه چۆن ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوون؟
له دادگای بەرایی خەلیفان 435 فه‌رده خه‌ڵوزى نایاسایی ده‌فرۆشرێن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران، بانگه‌وازێكی بۆ خه‌ڵوزكڕه‌كان كردووه و پێیان ده‌ڵێت، زیاتر له 435 فه‌رده خه‌ڵوزی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراویان هه‌یه و وه‌رن بیكڕن.
ئاگادارییه‌كه، بۆ ئه‌وه‌یه كه رۆژى 1.9.2024 هه‌ركه‌سێك خوازیارى خه‌ڵوزكڕینه، بچێته دادگای بەرایی خەلیفان و كاتژمێر 10:00ـى سه‌رله‌به‌یانى ئه‌و رۆژه موزایده ده‌كرێت.
نرخى هه‌ر فه‌رده خه‌ڵوزێكیان به 10 هه‌زار دینار خه‌ملاندووه و هەر کەسێکیش بیەوێت به‌شدارى موزایه‌ده‌كه بكات، پێویسته رێژەی %10 له‌پاره‌ى دیاریكراوى خه‌ڵوزه‌كان وەک بارمتە لە دادگای دابنێت.
عه‌قید ئه‌میر خۆشه‌وی، وته‌بێژى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سۆران بۆ 964 ئاشكراى كرد كه ئه‌و ژماره فه‌رده خه‌ڵوزه‌یان له سێ رووداوى دروستكردنى خه‌ڵوز له ماوه‌ى سێ مانگى رابردوو كه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی دروستكراون، ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتوون.
وتیشی “سێ سه‌رپێچیكار رێكارى یاساییان له به‌رامبه‌ر گیرایه‌به‌ر، به بڕیاری دادوه‌ریش نزیكه‌ى 10 رۆژ به‌ندكران و دواتریش سزاى پێبژاردنیان بۆ كراوه”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، ئه‌و سێ سه‌رپێچیكاره ده‌یانویست خه‌ڵوزه‌كان بگه‌یه‌ننه ناو شاره‌كان و له‌وێ بیفرۆشن، به‌ڵام له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیر كراون.