ئاگربڕەکانیشی بۆ رێک دەخرێتەوە

شاخی گۆیژە سەوز دەكرێتەوە و رێگری لە سووتانی دەكرێت

964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

هەوڵ دەدرێت شاخی گۆیژە دووبارە سەوز بکرێتەوە و ئاگربڕەکانیشی رێکبخرێنەوە، لە پێناو رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئاگرەکانی مانگی رابردوو.

تاریق حەمە غەریب، بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی بە 964ـی وت، داوایان لە قائیمقامی سلێمانی کردووە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا ئەنجام بدەن، کە لە رابردوودا ئەرکی سەوزکردنی شاخی گۆیژەیان لە ئەستۆ گرتبوو، جارێکی دیکە پرۆسەی سەوزکردنی ئەو بەشانە دەستپێبکەنەوە.

وتیشی، دەرمانی قڕکەر بەپێی پێویست بەردەست نییە، پێویستە ئەو دەرمانانە لە کاتی خۆیدا هەبن، سێ کات هەیە، کە پێویستە لەو کاتانەدا ئاگربڕ لە شاخەکەدا دروست بکرێت.

روونیشیکردەوە، کێشەی کەمیی کرێکاریان هەیە و کرێکارە هەمیشەییەکانیان بەرەو کەمی دەچن، ئێستا دارستانی گۆیژە تەنیا دوو کرێکاری هەمیشەیی هەیە و لە مانگی پێنجەوە بە شێوەی رۆژانە 94 کرێکاریان بۆ گیراوە.

لە ئاگرەکەی مانگی رابردووی شاخی گۆیژەدا نزیکەی 400 دۆنم سووتا و 16 هەزار و 500 داریش سووتاون.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

پێشمەرگەی ژینگە سێ کەسی لەسەر ئاگرکردنەوە قۆڵبەست کرد

پێشمەرگەی ژینگە سێ کەسی لەسەر ئاگرکردنەوە قۆڵبەست کرد