نزیک تەکیە

ئۆتۆمبێلێک ئاگری گرت

+964

دیلان محەمەد جەزا

ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی خێراییەوە لە تەکیە وەرگەڕا و بەو هۆیەوە ئاگری گرت.

ئارام عەلی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بە 964 وت، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئۆتۆمبێلێکی تایبەت بەهۆی خێراییەوە کۆنتڕۆڵی لەدەست دا، دواتر وەرگەڕا و ئاگریشی گرت،

باسی لەوەش کرد، لە رووداوەکەدا کەس زیانی بەرنەکەوتووە و تەنیا ئۆتۆمبێلەکە سووتاوە.

ئەوەشی خستەڕوو، تیمەکان توانیویانە ئاگرەکە بکوژێننەوە و رووداوەکە لەسەر رێگای سلێمانی- چەمچەمال نزیک ناحیەی تەکیە بووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چو...

لە دوو رووداوى هاتووچۆدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەس بریندارن