جێگری میحوەری گەرمیانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ 964

“قبوڵمان نەکرد جگە لە پێشمەرگە کەس لە سنووری گەرمیان بمێنێتەوە”

+964

توانا نەقی

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ سێ لیوای حەشدی شەعبی هاتنە سنووری گەرمیان و بە دیاری کراوی لە گوندێکی ناحیەی کوڵەجۆی کفری جێگیر بوون، جێگری میحوەری هێزەکانی پێشمەرگە دەڵێت، قبوڵمان نەکرد و ئێستا کەسی لێنەماوە جگە لە هێزەکانی پێشمەرگە.

هێزەکەی حەشدی شەعبی بە هەمەری سەربازی و چەکی قورسەوە هاتبوونەوە سنووری گەرمیان و فەرماندەکانی پێشمەرگەش هەرزوو ئەوەیان راگەیاند کە بەبێ هەماهەنگی هاتوون بۆ داگیرکردنی بیرە نەوتێک.

لیوا مەلا ئەحمەد جێگری میحوەری گەرمیانی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ 964 وتی، کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی ئەو هێزە کردووە و پێیان راگەیاندوون، بەهیچ شێوەیەک قبوڵ ناکەن تەجاوز بکەنە سەر سنووری ئەوان و دەبێت چۆڵی بکەن.

وتیشی، ئێستا یەک چەکداری حەشدی شەعبی لەو ناوچەیە نەماوە و سەرجەمیان کشاونەتەوە شوێنی خۆیان و تەنیا هێزی پێشمەرگە لە ناوچەکەیە.

بەرەبەیانى ئەمرۆ، هێزێكی زۆری حەشدی شەعبی هاتوونەتە سنووری میحوەری یەكی پێشمەرگە لە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ لە کفری و دەستیان بەسەر بیرەنەوتەكانی ئەو سنوورەدا گرتووە.

"هێزەکانى حەشدى شەعبى بەبێ ئاگادارکردنەوە هاتوونەتە سنوورى کوڵەجۆ"